حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا : ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌هۆی پارێزگاری كه‌ركوك هه‌وڵی ته‌عریب له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌درێت

1 مانگ پێش ئێستا

ماددەی 140 ی دەستوور نەخشە رێی  بۆ تێپەڕاندنی كێشەكانی كەركووك داناوە، بە میكانیزمێك كە سێ‌ قۆناغ لەخۆدەگرێت: ئاسایكردنەوە، سەرژمێری دانیشتوان، ئەنجامدانی راپرسی، كێشەی زەوی و زار و گرێبەستە كشتوكاڵییەكان هەڕەشە لە ئاشتی لە كەركوك و سەرجەم ناوچە جێناكۆكەكان دەكات، ئەوەش بۆمبێكی تەوقیتكراوە و هەركاتێك بێت دەتەقێتەوە.
حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ئێواره‌ باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : له‌ ئێستادا ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌ بارودۆخێكی ناسه‌قامگیر و نائارامدا تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان هه‌وڵی داگیر كردنی زه‌وی جوتیارانی كوردی له‌و ناوچانه‌ ده‌ده‌ن .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا زیاتر به‌هۆی پارێزگاری كه‌ركوك هه‌وڵی جۆرێكی تر له‌ ته‌عریب له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌درێت .
له‌ كۆتایی به‌رنامه‌دا حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌ به‌شێكیان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دیاری كراوی له‌ شاری هه‌ولێر داده‌نیشن و ڕێگه‌ی مانه‌وه‌یان پێده‌درێت به‌ڵام هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌ كوردیه‌كان .
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی 2ی ئابی 2020، دەیان عەرەبی هاوردە، بەپاڵپشتی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق، هەوڵیاندا دەستبگرن بەسەر  موڵك و زەوی هاووڵاتیانی كورد لەناوچەكانی سەر بەقەزای داقوق (باشووری كەركوك)، بەڵام لەلایەن هاووڵاتیانی رەسەنی كوردی ناوچەكەوە بەرەو روویان وەستانەوە و پاشەكشێیان پێكرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی