ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشه‌وه‌

1 مانگ پێش ئێستا

له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و چاودێری به‌رده‌وام و وردی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ، ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، سه‌ربه‌ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ، زانیاری به‌ده‌ستده‌ھێن له‌سه‌ر چه‌ند تیرۆریستێكی داعش ، كه‌ له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ ، به‌ناوی كاركردن و كرێكاری و  ناسنامه‌ی ساخته‌وه‌ خۆیان حه‌شارداوه‌ و له‌چه‌ند كێڵگه‌یه‌كدا كاری باخداریده‌كه‌ن. 

دوای چاودێری و به‌دواداچوونی ورد زانیاری و به‌ڵگه‌ی دروست به‌ده‌ست ھاتن و پاش ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ، به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ، ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی به‌ھاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستانیان له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێكردوو ، له‌چه‌ند ئۆپراسۆنێكدا رۆژی ٤ /٨ تیرۆریستانی  تاوانبار (ج .م ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و تیرۆریست ئ .ھ ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ده‌ستگیركرا  كه‌ ھه‌ردووكیان خه‌ڵكی فه‌لوجه‌ن  )

 كه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تیرۆریست ( م.ھ ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ ) له‌ده‌ست ھێزه‌كانی ئاسایش ھه‌ڵدێت و دواتر به‌ برینداری ده‌ستگیركرا ،   كه‌  ساڵی ٢٠١٤ به‌یعه‌تیان داوه‌ به‌داعش و چه‌كدار بوونه‌ و به‌شداربوونه‌ له‌چه‌ندین تاوانی ده‌رحه‌ق به‌ مرۆڤایه‌تی

ھه‌ر له‌میانی به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان په‌یوه‌ست به‌و دۆسێیه‌  ھێزه‌كانی ئاسایش رۆژی ٥/ ٨ له‌ دوو ئۆپراسێۆنی جیادا سێ تیرۆستی تریان له‌سنوری به‌رده‌قاره‌مان و ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرد كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ھه‌مان گروپه‌وه‌ ھه‌بووه‌ و ھه‌ریه‌ك له‌ تاوانباران ع . م ته‌مه‌نن٣١ ساڵ   و  ع . ع ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵ كه‌ خه‌ڵكی مه‌حمودییه‌ن دوای ھه‌ڵھاتنی ده‌ستگیكرا  ھه‌مان ئێواره‌ش  له‌ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریست ع . د ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ خه‌ڵكی به‌غدا ده‌ستگیراكران كه‌  لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌و  رووبه‌رووی یاساو دادگاكرانه‌وه‌

به‌پێی زانیارییه‌ به‌ده‌ستھاتووه‌كان  تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ خواروی عێراق وه‌ ھه‌ڵھاتوون و مه‌رامیان بووه‌ له‌ سنوری چه‌مچه‌ماڵ حه‌شارگه‌یه‌ك دروستبكه‌ن و رێگایه‌كی په‌یوه‌ندی دروستبكه‌ن له‌ گه‌ڵ چه‌ند شانه‌یه‌كی نھێنی تیرۆرستانی داعش بۆ رێكخستنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانیان به‌ڵام پێش ده‌ستبه‌كاربوونیان پیلانه‌كه‌یان ئاشكراكراو ده‌ستگیركران .....

له‌ماوه‌ی رابردوودا ھێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم  چه‌ندین تیرۆریستی دیكه‌یان له‌سنوری سلێمانی و گه‌رمیان و شاروشارۆچكه‌كانی ھه‌رێم ده‌ستگیركردووه‌ و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌و ئارامی و ئاسایشی ھاووڵاتیان زانیارییه‌كان پارێزراون و ھێڵراونه‌ته‌وه‌ و دۆسێكانیان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان و له‌داھاتوودا زانیاری وردیان له‌باره‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو .وه‌ك ھه‌میشه‌ش ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه‌

ته‌واوی ھێزه‌كانمان شه‌ونخونن بۆ پاراستنی ئۆقره‌یی و سه‌روماڵی ھاووڵاتیان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ھه‌ر پیلانێك كه‌ ژیان له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك تێكبدات
 
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی