هەستیار عەلی: بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێمی كوردستان، چاولێكەرییە

1 مانگ پێش ئێستا

تۆرە كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێمی كوردستان، پشكی شێریان بەركەوتووە لە تێكدانی شیرازەی خێزان و جیابوونەوەی هاوسەران لە یەكتر و كۆمەڵێك كێشەی تر كە رۆژانە ڕووبەڕوی خێزانەكان دەبێتەوە و زۆرجاریش دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی خێزان بە تەواوەتی و زۆرجاری دیكەیش دەبێتە هۆی ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو لە نێو خێزانەكاندا.
لای خۆیشیەوە، هەستیار عەلی توێژەری دەروونی لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی میدیای ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، بە داخەوە بە پێی ئامارێك لە عێراق نزیكەی 30 ملیۆن بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەیە و ئەمەیش كارەساتی گەورەی بە دواوەیە و بەشێك لەو 30 ملیۆن بەكارهێنەرە، لە هەرێمی كوردستانن و ڕۆژانە دەبیستین و دەبینین كە چەندین ڕوداوی جۆراو جۆر ڕوودەدات و هەموو هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بەكارهێنانی زیاد لە پێویستی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.
سەبارەت بە چاولێكەری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ئەو توێژەرە دەروونیە ئاشكرایكرد، بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووە بە چاولێكەری و بەشێكی دیكەیش پێیان وایە ئەگەر بێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكار نەهێنن ئەوا وەكو عەیبێك دەردەكەوێت لەلای كەسانێك كە بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانن.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی