2 توشبوی تری کۆرۆنا لەپشدەر کۆچی دواییانکرد

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 110 جار

  دوای داخڵبون و مانەوەیان بۆماوەی چەند ڕۆژ لەسەنتەری نەخۆشیە گوازراوەکانی قەڵادزێ و دواتر احالەکردنی یەکێک لەتووشبوەکان بۆشاری سلێمانی ٫ بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە بەرواری 8ـ8ـ2020  دووهاوڵاتیی تری قەزای پشدەر لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد۰ کۆچکردوەکان یەکێکیان پیاوێکی تەمەن  (۷۸) ساڵان و ئەویتریان ئافرەتێکی تەمەن (55) ساڵانە ۰
 
 لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنالەسنورەکە تائێستا 27هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکە کۆچی دواییان کردووە۰
بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین و لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی ۰
  هیوای سەلامەتی و پابەندبوونتان بەڕێنماییە تەندروستیەکان لێدەخوازین۰
بەهیوای پابەندبون و تەندروستی باش بۆهەموولایەک۰

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین
8ـ8ـ۲۰۲۰

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی