بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا دەستبەجێ مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 95 جار

بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا دەستبەجێ مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت
دوای هەوڵ و ماندبوونی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بە دواداچوونی خەرجکردنی مووچەی کارمەندی بەنداوەکانی کوردستان و، ئاڕاستەکردنی نووسراوی فەرمی بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە
بڕیاڕ درا دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران دابەشبکرێت و مانگەکانی داهاتووش بە هەمان شێوە پێویستە مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا بدرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی