بەبۆنەی کۆچی دوایی (جەلیل گادانی) سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاوخەمی خۆی رادەگەیەنێن

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 104 جار

بەبۆنەی کۆچی دوایی (جەلیل گادانی) تێکۆشەرو خەباتگێڕ و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری  کوردستان و ئەندامی پێشووی رێبەریی حزبی دیموکرات، پرسەو ھاوخەمی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادەنیشتمان پەروەرەکەی و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی دیموکرات و تێکۆشەرانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەین.

جەلیل گادانی، کەسایەتییەکی دیار و نیشتمانپەروەری کورد بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال - یش بوو کە لەتەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵ بەکاری سیاسەت و خەباتی کوردایەتی بووە ،  لەو رێگایەشدا چەندین جار تووشی ئازارو زیندان و نەھامەتی بووە و بەڵام پشوودرێژانە بەردەوام بوو لەکۆڕی خەبات و، بزووتنەوەی سیاسی کورد بۆیە لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دێرین، داخێکی سەختە و ھیوامان وایە ئەمە دواناخۆشی بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە  شادبێت. 

سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی