‎مستەفا كازمی پەیامێك ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول دەكات

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 116 جار

‎مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەیەكی تایبەت ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆزی لێدەكات.
‎لە پەیامەكەیدا مستەفا كازمی هیوای ژیانێكی خۆش و جەژنێكی پڕ خێرو بەرەكەت بۆ گەلی كوردستان دەخوازێ بەئارامی و خۆشگوزەرانی.
‎دەقی پەیامەكەی مستەفا كازمی
‎برای بەڕێزو خۆشەویستم كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
‎بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان جوانترین پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم، هیوای تەندروستیەكی باشتان بۆ دەخوازم، هیوادارین ئەم جەژنە جەژنی خێرو بەرەكەت بێ بۆ گەلی خۆشەویستمان لە هەرێمی كوردستان و باری ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن باڵ بكێشێ بەسەر وڵاتەكەماندا.
‎هەموو ساڵێك لەخێرو خۆشیدا بن
‎مستەفا كازمی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران


نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی