نێچیرڤان بارزانی و سەركردە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان و دیبلۆماتكارانی بیانی پیرۆزبایی جەژن لە كۆسرەت ڕەسول دەكەن

01/08/2020

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارانی كوردستان و عێراق و دیبلۆماتكارانی بیانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەن.
لە بروسكە پیرۆزباییەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی كە ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی كردووە نووسیویەتی (بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم، هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیری زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، جەژن و بۆنەكانی داهاتووشمان لە بارو كەشێكی باشتردا بكەینەوە).
هاوكات هەریەك لە مامۆستا سڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ئینقازو تەنمیەو ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ژمارەیەك لە سەركردەی سیاسی تر بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزباییان ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول كردووە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی