پەیامێك لە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە

31/07/2020

پەیامێك لە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە

بەناوی خودای بەخشندەی و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەهەموو موسڵمانانی عێراق و كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چین وتوێژەكان دەكەم.
ئومێدەوارم جەژنی قوربانی پیرۆز، جەژنی لێبوردەیی و گەردن ئازادی، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ كوردستان، و جەژنی یەكڕیزیی و تەبایی و مژدەبەخشی خۆشگوزەرانی و باشتركردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی