لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسول عەلی کرد

31/07/2020

پێنج شەممە، ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٠ لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی کرد .
لە دیدارێکدا، لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە كۆسرەت ڕەسول عەلی کرد و پێکەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لە بارەی بابەتە گرنگ و هەنووکەییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.
كۆسرەت ڕەسول عەلی و لاهور شێخ جەنگی، هیوایان خواست کە جەژنی قوربان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کورد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی پەیوەندنی نێوان هیزە سیاسیە کوردییەکان و پاراستنی یەکریزیی ناوماڵی کورد و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کیشە و گرفتانەی کە لە ئارادان ئەوەش لە پێناو باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی