مەڵبەندی24ی رێکخستن راپەرین،هەنگاوەکانی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان بەرز دەنرخێنێت

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 106 جار

بەڕێزان / سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان
بابەت / بروسكەى پيرۆزبايى

سڵاوێکی گەرم.....
بەبۆنەی (٢٧) ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان ، بەناوی هەڤاڵ مەلائاری ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی راپەرین و تەواوی هەڤاڵانمان لەسنوری مەڵبەند، گەرمترن پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ھیوادارین بۆداهاتووش لەسەرشارێی خزمەتکردنی گشتی بەردەوامبن.
ئێمە لە مەڵبەندی24ی رێکخستن راپەرین،هەنگاوەکانی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان بەرز دەنرخێنین و  بۆداهاتووش پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکانمان بەگرنگ دەزانین.
بێگومان بۆ هەموو قۆناغێک پەیوەندی تەندروستی لایەنەکان ، خاڵی گرنگ و بەهێزی پاراستنی دەسکەوتەکانمانەو بۆئەم مەبەستەش هیوادارین هەمووان لەئاستی گرنگی و هەستیاری دۆخەکەدابین و بەیەکریزی و کۆدەنگی زیاترەوە بتوانین مەترسیەکان بەسەرکەون و دەسکەوتی زیاتر بگۆرین.

جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین.
مەڵبەندی 24ی رێکخستنی راپەرین

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی