کۆمەڵێک دەرمان دەستى بەسەردا دەگیرێت

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 92 جار

لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، دەست بەسەر بڕێکى زۆر دەرماندا دەگیرێت کە لەژێر چەند ناوێکى جیاوازدا و لەڕێى ئۆنلاینەوە بە خەڵک فرۆشراوە. 
پێنجشەممە، لەلایەن لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، پەیوەندى بە یەکێک لە پەیجەکانى فرۆشتنى دەرمان و چارەسەرى قەڵەوى و لاوازى و چەند جۆرێکى دیکەى دەرمان دەکرێت و راستەوخۆ دواى وەرگرتنى ناونیشانى شوێنەکە، لیژنەکانى قائیمقامیەت دەست بەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرن. 
لەوبارەیەوە، لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى راگەیاند: ئەو دەرمانانە لە ماڵێکدا لە گەڕەکى ئازادى دانراون و لە رێگاى ئۆنلاینەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراون، جگە لەوەش هیچ مەرجێکى تەندروستیان تێدا نەبوە و شێوازى هەڵگرتنەکەى نا تەندروست بوە. 
جگە لەو دەرمانانەش، چەندین حەبى ڤیتامین (سی) بەمەبەستى بەرزکردنەوەى بەرگرى لەش بە هاوڵاتیان فرۆشراون.

باڵا ئاكۆ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی