دار‌و گیاندارانی ئەمازۆن به ته‌نیا جێهێڵران
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 196 جار
ئاگره‌کانی جه‌نگه‌ڵستانی ئه‌مازۆن نه‌کوژانه‌وه و به‌رده‌وامن، به‌ڵام له‌پڕ فۆکه‌سی میدیا له‌سه‌ر ئاگره‌که لاچوو و دارستان و ڕوبار و ڕووه‌ک و زینده‌وه‌ر و دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ئه‌مازۆن و گیانداره‌کانی، له‌به‌رده‌م چاره‌نووسێکی دوکهڵاویدا جێهێڵران.
ملیۆنان زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ک که ملیۆنان ساڵه له هارمۆنی و هێمنی ژیانی ئاسایی خۆیاندا ده‌ژین، له‌پڕ و له هه‌زار لاوه که‌وتنه به‌ر شاڵاو ئاگری بێ‌ئامان.
دوای ئه‌وه‌ی گروپی ٧ و سه‌رۆکی به‌رازیل که زۆر که‌س وایداده‌نێ ئه‌گه‌ر ئاگره‌که‌ی به‌ده‌ستیش نه‌بێ به دڵیه‌تی، کۆمه‌ڵێک تۆمەتیان ئاراسته‌ی یه‌کتر کرد‌و میدیایان سه‌رقاڵکرد، بەڵام خامۆشیه‌کی تۆقێنه‌ری به‌دوادا هات.
به‌رازیل که ژماره‌ی دانیشتووانی ڕۆژ دووای ڕۆژ له زیادبووندایه و ده‌وڵه‌تی به‌رازیل چاوی بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی ببێته یه‌کێک له وڵاته زۆر به‌هێزه‌کان، پێده‌چێ له ئێستادا سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت فراوانکردنی خاکهکهیبێ به مه‌به‌ستی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداریی. بۆ ئه‌وه‌ش هیوای له‌سه‌ر ئه‌مازۆن هه‌ڵچنیبێ.
هەبوونی ئه‌و هه‌موو ژماره زۆره‌ی ئاگر بۆ هه‌مووان جێگای سه‌رسوڕمان بوو، وڵاتانی گروپ ٧ و به‌دیاریکراویش ئیمانوێل ماکرۆن گومانی خۆی له‌و ئاگرانه نه‌شارده‌وه.
هۆکار و پاڵنه‌ره‌کان هه‌رچیه‌ک بن، بۆ ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر و ڕووهکەکانی ئه‌مازۆن هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێت که ئه‌وان له‌به‌رده‌م چاره‌نووسێکی ترسناک دان.
ئه‌مازۆن بێجگه له گرنگیه‌که‌ی بۆ که‌شوهه‌واو و ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ها گرنگیه ئابوورییه‌که‌ی که سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی به‌رهه‌می داره، ماڵی ملیۆنێک زیاتر مرۆڤ و ملیۆنێک جۆری ڕووه‌ک و زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه.
١٠٪ی هه‌موو رووه‌ک و زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه‌کانی دنیا له‌ناو ئه‌مازۆندا ده‌ژین.
هه‌ڵبه‌ته پێشتریش چی به‌هۆی ڕوداوی سروشتیه‌وه و چی به‌هۆی مرۆڤه‌وه ئاگر له‌و جه‌نگه‌ڵستانه بەربووە، به‌ڵام له ده ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌یان خراپترین ئاگره که ژماره‌ی ئاگره‌کان له ٨٠ هه‌زار زیاتره.
ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاگر که له جێگای جیاوازی جهنگهڵستانهکهوه که‌وتوونه‌ته‌وه وایکردووه، که ملیۆنان ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر له‌ناو ئاگردا گیربخۆن. بۆ هه‌ندێک جۆری ئاژه‌ڵ که هه‌م زیره‌کترن و هه‌م خێراترن و له رووی فیزیکیه‌وه توانایان زیاتره، ڕه‌نگه به‌ختی رزگاربوونیان زیاتر هەبێ. ڕه‌نگه بتوانن ڕابکه‌ن و خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و له شوێنی ئاگره‌که دوور بکه‌ونه‌وه وه‌کو ئاژه‌ڵه گه‌وره‌کان و پڵنگ و شێره‌کان، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆریشیان ناتوانن خۆیان ده‌رباز بکه‌ن بۆیه ده‌سوتێن.
زینده‌وه‌ره بچووکه‌کان و خشۆکه‌کان و ئه‌وانه‌ی که کون و لانه‌کانیان له‌ژێر خاکدایه به‌هۆی گه‌رمی و دوکه‌ڵه‌وه شانسی ده‌ربازبوونیان هیچ نییه، بۆیه له‌ناوچه‌ی ئاگره‌كه‌دا به‌ته‌واوی له‌ناوده‌چن. ئه‌وه جگه له گه‌را و بێچوو و هێلکه‌ی زۆری تر له گیانه‌وه‌ران که هه‌مووی ده‌بنه خۆراکی ئاگره‌که. هه‌ندێک جۆری تری ئاژه‌ڵ هه‌ن که‌مجوڵه و خاون بۆیه توانای خۆ ده‌ربازکردنیان نییه. هه‌ندێک باڵنده هه‌ن ڕه‌نگه بتوانن بفڕن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن به‌ڵام ناچارن بێچوو و هێلکه‌کانیان جێبهێڵن.
ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ش که ڕزگاریان ده‌بێ روبه‌روی کێشه و مه‌ترسی ژیان ده‌بنه‌وه، چونکه ده‌بێ ڕوو بکه‌نه هه‌ندێک به‌شی تری جهنگهڵستانهکه که ڕه‌نگه زۆرجار بۆ ژیانی ئه‌وان گونجاو نه‌بێ هه‌م له ڕووی پله‌ی گه‌رمی و ساردی هه‌م له‌رووی خۆراکەوە.
ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ندێکیان به‌هۆی جێهێشتنی ماڵی بنه‌ڕه‌تی خۆیانەوە، ده‌بێ ڕوو بکه‌نه جێگای تر که هه‌ندێجار زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی تری تێدایه و له‌ناویان ده‌بات.
به‌هۆی گه‌رمبوون و پیسبوون و تێکچوونی ژینگه‌ی جهنگهڵستانهکەوە، به‌شێکی زۆری زینده‌وه‌رانی ناو ڕوباره‌که‌ش ده‌فه‌وتێن که هه‌ندێکیان زینده‌وه‌ری ده‌گمه‌نن.