نەوێران بەرازی : بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا له‌ شاری عه‌فرین كه‌سێكی كورد بوه‌ به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوریا

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 103 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێشكه‌ش كرا و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ش به‌ ناونیشانی " دواڕۆژی سوریا لەدوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان" بوو.
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا نەوێران بەرازی كاندیدی بۆ پەرلەمانی سوریا ڕایگه‌یاند : له‌ 19ی 7ی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی سوریا به‌ڕێوه‌چوو، ئێمه‌ش وه‌ك كاندید له‌ ناوچه‌كانی ڕیفی حه‌له‌ب بۆ په‌رله‌مانی سوریا  كاندید بووین كه‌ له‌ ‌ناوچه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ شاری عه‌فرین بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا و له‌ سه‌ره‌تایی دروست بوونی په‌رله‌مانی سوریاوه‌ له‌ ساڵی 1920وه‌ تاوه‌كو ئێستا كه‌سێكی كورد كه‌ لایه‌نگری حزبی به‌عس بوو توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوریا هه‌روه‌ها له‌ كۆبانێش كه‌سێكی عه‌ره‌ب بوو به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوریا  .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایه‌ بۆچی له‌ كۆبانێ كه‌ شارێكی كوردیه‌ كه‌سێكی عه‌ره‌بی ده‌بێت به‌ په‌رله‌مانتار نەوێران بەرازی وتیشی، به‌شێكی په‌یوندی به‌ زۆری ئه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژادرنه‌كان ده‌كه‌ن و یان له‌ لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه‌ دانراون یان خۆیان كه‌سانێكن سه‌ر به‌حزی به‌عسن ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان ئه‌و كه‌ساننه‌ ببنه‌ په‌رله‌مانتار كه‌ سه‌ر به‌ حزبی به‌عسن
به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و هه‌موو ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر (2 و 15) خوله‌ك، دوای كۆبه‌ندی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر یه‌ك له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس (هۆزان عه‌فرین)ه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و گرنگی ده‌دات به‌ پرسه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان  .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی