سلێمان جەعفەر : له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوریادا هیچ سندوقێك له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆسه‌ر دانه‌نرا

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 84 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێشكه‌ش كرا و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ش به‌ ناونیشانی " دواڕۆژی سوریا لەدوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان" بوو.
له‌ سه‌ره‌تایی به‌رنامه‌كه‌دا سلێمان جەعفەر كاندیدی خولی پێشووی پەرلەمانی سوریا و یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕایگه‌یاند : هۆكاری بایكۆت كردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی سوریا له‌ لایه‌ن كورده‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ گه‌لی كورد و ئیداره‌ی خۆسه‌ری له‌ باكور و ڕۆژئاوای سوریا پێش هه‌ڵبژادرنه‌كه‌ داوای دووباره‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سوریایان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردی تێدا فه‌رهه‌م بكرێت به‌ڵام له‌ لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه‌ گوێ له‌ داواكاریه‌كانمان نه‌گیرا.
سلێمان جەعفەر وتیشی، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هیچ سندوقێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوریا له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆسه‌ر و ڕۆژئاوای كوردستان دانه‌نراو ئێمه‌ به‌ گشتی بایكۆتی پڕۆسه‌كه‌مان كرد، دانمان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نه‌نا .
له‌كۆتایی چاو پێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌و كاندیه‌ی خولی پێشووی پەرلەمانی سوریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، به‌ده‌ر له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی تێدایه‌ سوندوقی ده‌نگدان یان دانه‌نراوه‌ یان وه‌كوپێویست نه‌بووه‌ ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ده‌ر ده‌خات كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ هه‌موو سوریا به‌ ڕێوه‌نه‌چووه‌  
به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و هه‌موو ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر (2 و 15) خوله‌ك، دوای هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 2 له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس (هۆزان عه‌فرین)ه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و گرنگی ده‌دات به‌ پرسه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوریه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان  .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی