هاوخەمی مەڵبەندی راپەرین بۆ ماڵئاوایی هەڤاڵ جەلال حاجی عەلی جاف.

24/07/2020

بەداخ و خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ، ئەمڕۆ هەڤاڵ جەلال حاجی عەلی جاف ئەندامی مەڵبەندی 24ی رێکخستنی راپەرین ، بەهۆی ڤایڕۆسی کۆڕۆناو دوای مانەوەی بۆماوەی چەند رۆژێک لەژێر جاودێری وردی پزیشکی گیانی پاکی سپارد.


بەم بۆنە خەمناکەوە ، بەناوی هەڤاڵ مەلا ئاری ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی رێکخستنی راپەرین ، وتێکرای هەڤاڵانی سنوری مەڵبەندەکەمان ، وێرای هاوخەمیمان بۆ کەس وکارو هاوڕێ و هەڤاڵانی، هیوادارین ئەم کۆستە گەورەیە دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت و گیانی هەڤاڵ جەلالیش بەبەهەشتی بەرین شادبێت.


هەڤاڵ جەلال یەکێ لەوکادرە سەر راستانەی سنوری مەڵبەندەکەمان بوو ،،کە هەمیشە لەپێناوی خەڵک و لەچوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی یەکێتی بێ وچان کاری دەکردوو لەو پێناوەشدا خاوەن تۆمارێکی پرشانازیە،کەبۆهەمیشە لەیادو یادەوەریماندا بەزیندووی دەمێنێتەوە.


جارێکی تر لەخوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵ جەلال بەبەهەشتی بەرێن شادبێ و سێبوریش بەئێمەو هاورێ و کەس وکاری ببەخشێت.


مەڵبەندی 24ی رێکخستنی راپەرین
23/7/2020

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی