یۆنان: هەڵسوكەوتەكانی توركیا لە دەریای ناوەڕاست نایاسایین

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 101 جار

ئاڵۆزییەكانی نێوان یۆنان و توركیا لەبارەی دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی دەریای ناوەڕاست بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا نیكۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا: سەرجەم هەڵسوكەوت و جموجۆڵەكانی توركیا لە دەریای ناوەڕاستدا نایاساییین و لەگەڵ یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان یەكناگرنەوە.
راشیگەیاند: دواجار ئەو هەڵسوكەوتانەی توركیا زیانێكی زۆر بە یەكگرتووی نێو هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی - ناتۆ  دەگەیەنێت، هەروەها وەزیری دەرەوەی یۆنان داواشی لە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا كرد هەڵوێستێكی توند دژ بە سیاسەت و پێشێلكارییەكانی توركیا بنوێنن و رێگری لە بەردەوام بوونی ئەو كارە نایاساییانەی توركیا بكەن.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی