رۆیتەرز زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی پادشای سعودیە ئاشكرا دەكات

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 146 جار

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە: سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە، پاش ئەوەی كە دوێنێ بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە كرا، ئەمڕۆ دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەپێی وتەی سەرچاوەكان چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا سەلمان بن عەبدولعەزیز نەخۆشخانە جێبهێڵێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە دوێنێ لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: بەهۆی نەخۆشكەوتنی پادشای سعودیە، سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ریاز دواخراوە و ئەوەشی خستەڕوو: كە بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق بڕیار درا سەردانەكە بۆ كاتێكی تر دوابخرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی