تێپەڕبونی ٨ ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 88 جار

له‌ دوای سالێك له‌ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گه‌لانی سوریا دژ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كوردانی ڕۆژئاوا له‌ (19-7-2012) شۆڕشیان ڕاگه‌یاند.
به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ڕه‌هه‌ند له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شكرا و ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌یش بریتی بوو له‌ (هه‌شته‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان) به‌ میوانداری هه‌ریه‌ك له‌ (ئیبراهیم حه‌سه‌ن، نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك-په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) و (لیمان شوێش، نوێنه‌ری گۆنگره‌ی ستار له‌ هه‌رێمی كوردستان).
له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا، ئیبراهیم حه‌سه‌ن نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك-په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ دوای هه‌شت ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان له‌چیدایه‌؟ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ دوای تیپه‌ڕبوونی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی زۆر به‌ده‌ستهاتوون و پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م حیزب و هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ، پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ژن له‌ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، ئاشكرایكرد : ڕۆلی ژن له‌ خه‌باتی ڕۆژئاوای كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین و ده‌ورێكی گه‌وره‌ و گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌دا .
سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوچوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوریا و به‌شدارینه‌كردنی كورد له‌و پڕۆسه‌یه‌ ، نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك-په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی په‌رله‌مان له‌ سوریا مه‌سه‌له‌یه‌كی شكلیه‌ و په‌رله‌مان نه‌یتوانیه‌وه‌ ئه‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌ ماوه‌ی قه‌یرانه‌كانی سوریا ده‌وری خۆی هه‌بێت ، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنامه‌یه‌ و چه‌ندین پرسی تر به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوریامان نه‌كرد.


نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی