تێپەڕبونی ٨ ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 88 جار

له‌ دوای سالێك له‌ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گه‌لانی سوریا دژ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كوردانی ڕۆژئاوا له‌ (19-7-2012) شۆڕشیان ڕاگه‌یاند.
به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ڕه‌هه‌ند له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شكرا و ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌یش بریتی بوو له‌ (هه‌شته‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان) به‌ میوانداری هه‌ریه‌ك له‌ (ئیبراهیم حه‌سه‌ن، نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك-په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) و (لیمان شوێش، نوێنه‌ری گۆنگره‌ی ستار له‌ هه‌رێمی كوردستان).
له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا، لیمان شوێش، نوێنه‌ری گۆنگره‌ی ستار له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ڕۆژئاواو و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌ ئێستادا، ڕایگه‌یاند : له‌ دوای شۆڕشه‌كه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك دامو ده‌زگا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نوێ دامه‌زران و كه‌ توانیان پارێزگاری له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشه‌كه‌ بكه‌ن.
وتیشی : هێزه‌كانی كوردیه‌كان به‌ تایبه‌ت (په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌ژه‌ و هه‌سه‌ده‌) توانیوانه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش سنورێكی ئارام بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، نوێنه‌ری گۆنگره‌ی ستار له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ هاوكاری كورد توانیویانه‌ ڕۆلێكی گه‌وره‌یان هه‌بێت له‌ تێكشاندنی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و تاوه‌كو ئێستایش توانراوه‌ پارێزگاری له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بكرێت.
وتیشی :  له‌ ئێستادا توانراوه‌ به‌ هاوكاری وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ بۆسه‌ر پاشماوه‌كانی گروپی چه‌كدارانی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوزردستان ده‌ست پێبكرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی