كچێكی‌ بنەماڵەی‌ ساڵح موسلیم لە هەولێرەوە تەسلمی توركیا كرا

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 71 جار

كچێكی‌ بنەماڵەی‌ ساڵح موسلیم لە هەولێرەوە تەسلمی توركیا كرا  

دوای ئەوەی رۆژی 15ی مانگ لە میدیاكانی توركیا بڵاوكرایەوە كە دالیا مەحمود موسلیم خۆی تەسلمی توركیا كردوەتەوە، هەریەك لە مەحمود محەمەد موسلیم و ساڵح موسلیم ئەو زانیارییانەیان رەتكردەوە و رایانگەیاند كچەكەیان لە باشوری كوردستانەوە تەسلمی توركیا كراوە.
لە رونكردنەوەیەكدا كە مەحمود محەمەد موسلم، سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی وێنەی كچەكەی و هەواڵی خۆرتەسلیمكردنی بە میتی توركیا رایگەیاند: كچەكەیان ( دالیا مەحمود موسلیم ) وەك سەرجەم كچان و كوڕانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێش شەش ساڵ پەیوەندیكردووە بە شەڕڤانانەوە بەمەبەستی بەرگریكردن لە نیشتمانی لە دژی گرووپی تیرۆرستی داعش .
ئەوەشی خستەڕوو ، بەڵام بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن رووی لە باشور كردووە و بەردەوامیش لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ خێزانەكەی تا ماوەیەكی كەم بەر لە ئێستا پەیوندیكرد بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادەكەی لە ڕۆژئاوا، بەڵام سەرسامبوون بە تەسلیمكردنی بە حكومەتی توركیا .
باوكی ئەو شەڕڤانە كوردە داواشی لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی كردوە لێپرسینەوە بكەن بە مەبەستی ئازادكردنی كچەكەیان لە دەستی هەواڵگری توركیا و گرەنتی گەڕانەوەی بكەن بە سەلامەتی بۆ ناو خانەوادەكەی.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی