كوڕێك 5 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی كوشت
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 184 جار
له‌ولایه‌تی ئه‌لابامای ئه‌مریكا كوڕێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان پێنج ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت.
ئه‌ی بی سی له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه:" رۆژی دوو شه‌ممه كوڕێكی 14 ساڵان له‌ناوچه‌ی كۆمۆنتی سه‌ربه لایمستۆنی ولایه‌تی ئه‌لاباما پێنج ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتووه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" سیان له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌ر له‌شوێنی رووداوه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام دوانه‌كه‌ی تر دوای ئه‌وه‌ی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه".
پۆلیس ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه:" كوڕه‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".