هەڤاڵ مەلا ئاری سەردانی بارەگای لیوای 6ی پیادەی کرد

1 مانگ پێش ئێستا

هەڤاڵ مەلا ئاری لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی رێکخستنی راپەرین، سەردانی بارەگای لیوای 6ی پیادەی کردوو لەلایەن هەڤاڵ عەمید سەباح و ئەفسەرانی تری لیوای6ی پیادە پێشوازی گەرمی لێکرا.
هەڤاڵ مەلا ئاری دەستخۆشی لە ئەفسەرانی لیوای 6ی پیادەکرد و هیوای خواست وەک هەمیشە لەهەنگاوەکانیان بەردەوام بن و رۆڵی هێزەکانی پاراسەنی نیشتمانیشی لە دەسکەوتەکانی هەرێم بەرزنرخاند.
لەلایەکی تریش هەڤاڵ مەلا ئاری لەبارەگای مەڵبەند پێشوازی کرد لەبەرێوەبەرو ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارەستان و ژینگەی راپەرین.
هەڤاڵ مەلا ئاری داوای لەبەرێوەبەرو ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارەستان و ژینگەی راپەرینکرد،کاری زیاتر بەئاراستەی پاراستنی سنوورەکە بگرنەبەر و لەهەمانکاتیشدا سوپاسی بەرێوەبەرو ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارەستان و ژینگەی راپەرینی کرد بۆ ئەو چالاکیانەی لەرابردوو ئەنجامیانداوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی