ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێكی 19 ساڵی بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرد

1 مانگ پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی  تۆمەتبارێكی رایگەیاند كە تۆمەتبارە بەكوشتنی كەسێك ، لەراگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە تۆمەتبارەكە دانیشتووی لەشاری سلێمانییە و لەدایكبووی ساڵی ( 2001)  ە، ئاماژە بەوەشكراوە ئەو تۆمەتبارە هەهەستاوە بەكوشتنی كەسێك بەچەكی جۆری كڵاشنكۆف ، دوای دەستگیر كردنیشی بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی , تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو لێكۆڵینەوە لەكەیسەكەی بەردەوامە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی