هیشام ئەلهاشمی شرۆڤەكاری ئەمنی و سیاسی عێراقی لە بەغدا كوژرا

1 مانگ پێش ئێستا

هیشام ئەلهاشمی شرۆڤەكاری ئەمنی و سیاسی ناسراوی عێراقی لە بەغدا كوژرا.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی كوژرانی هاشمی پشتراستكردەوە كە  بە پێی ماڵپەڕە عێراقییەكان لە هێرشێكی چەكداریدا تیرۆركراوە.
هاشمی بە زانیاری و شرۆڤە وردەكانی لەسەر لایەنی ئەمنی دەناسرایەوە و دژی هەژموونی میلیشیاكانیش بوو لە عێراق, و لە كاتی هەڵمەتەكەی ئەم دواییەی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی حزبوڵا،پشتیوانی خۆی بۆ دژە تیرۆر راگەیاند.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی