پارتی یەكێتی دیموكراسی فەرمانڕەوای كرواتیا زۆرترین كورسی پەرلەمانی بۆ خۆی مسۆگەردەكات

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 98 جار

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی دوێنێی كرواتیا، پارتی یەكێتی دیموكراسی فەرمانڕەوا كە سەر  بەراستە میانڕەوەكانە، توانیویەتی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و لە 60%ی دەنگەكانی بۆخۆی مسۆگەركردوەو  بەوەش دەبێتە خاوەنی 68 كوسی پەرلەمانی كە كۆی كورسیەكانی 151 كورسیە، لەبەرامبەریشدا پارتی دیموكراتی سۆشیالیستی ركابەری  دەبێتە خاوەنی 43 كورسی پەرلەمانی .
هاوكات پارتی نیشتمانیی نەتەوەیی بەرهەڵستكاری یەكێتی ئەوروپا كە لەلایەن میرۆسلاڤ سكۆرۆی گۆرانیبێژی میللییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت توانیویەتی 15 كورسی بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری ئەندریە بلینكۆڤیچی سەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراسی فەرمانڕەوا بڵاویكردوەتەوە،كە سەركەوتنیان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەیان پابەندیان دەكات بەكاری نوێ و رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ هاوبەشەكانیان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیەكی نوێی فەرمانڕەوا.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی