ئێران پۆشینی ده‌مامك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا ده‌كاته‌ پێویستی‌

1 مانگ پێش ئێستا

له‌ كاتێكدا ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران له‌ هه‌ڵكشاندایه‌، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ پۆشینی ده‌مامك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا ده‌كاته‌ پێویستی.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ڕێنوێنی بكرێن هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌مامكی نه‌پۆشیبێت كاره‌كانی ڕایی نه‌كه‌ن، ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كۆرۆنا دیارده‌یه‌كی فره‌لایه‌نه‌ و ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ لایه‌نی پزیشكییه‌وه‌، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و ئابوری و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی هه‌یه‌.
 سه‌رۆكی ئێران ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م ڤایرۆسه‌ سه‌ره‌تا به‌ ته‌مه‌نه‌كانی ده‌كرده‌ ئامانج، ئێستا گه‌نجه‌كانیش دووچاری ده‌بن و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ ژیان نه‌وه‌ستێت به‌و مه‌رجه‌ی ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان ڕه‌چاو بكرێن.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی