كۆریا: دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ره‌نجامی نابێت

1 مانگ پێش ئێستا

لێپرسراوێكی كۆریای باكور رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆبوونه‌وه‌ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ره‌نجامی ئه‌وتۆی لێناكه‌وێته‌وه‌.
چوی سۆن هوی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، ڕایگه‌یاند:  كۆبوونه‌وه‌ و دانوستانی نێوان ئیداره‌ی واشنتۆن و پیۆنگ یانگ سه‌ركه‌وتوو نابێت و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌شی به‌ گشتی، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌ خۆیه‌وه‌ نابینێت.
لێدوانه‌كه‌ی جیگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ بڕیاره‌ (ستیڤن بیگن) جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی كۆریای باشوور بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی سیئۆل، له‌ باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوش، (مون جی ئین) سه‌رۆكی كۆریای باشور ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، (دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن)، كۆببنه‌وه‌.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی