عیراق.. 2334 توشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

1 مانگ پێش ئێستا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتوه‌ته‌ 58 هه‌زارو 354 كه‌س
له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 4-7-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ 58 هه‌زارو 354 كه‌س.
 راشیگه‌یاندووه‌، له‌واه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 2 هه‌زارو 334 كه‌س له‌ عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و هه‌زارو 477 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
 هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تائێستا له‌ عیراق   58 هه‌زارو 354 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 31 هه‌زارو 77 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی