روحانی: ئەمریكا دوو جار لە بەرامبەر ئێران شكستی هێنا

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 104 جار

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند: ئەمریكا لە دوو هەفتەی رابردودا لەبەرامبەر ئێراندا دووجار شكستیهێناوە، هەفتەی رابردو ئەمریكا شكستیهێنا لە دەركردنی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، شەوی رابردوش نەیتوانی رای گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی والێبكات كە لەدژی ئێران بوەستێتەوە.
 روحانی ئاماژەی بەوەشكرد: لەوانەیە ئەمریكییەكان بڵێن توانیویانە لە بواری ئابوری شكست بە ئێران بهێنن، بەڵام ئەوان چەندین جار لە بوارەكانی سیاسی، یاسایی لە بەرەنگاربونەوەی تاران شكستیانهێناوە.
سەرۆك كۆماری ئێران روونیشیكردەوە: شەوی رابردوو، 14 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆیان بۆ رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 دووپاتكردەوە، ئەوەش بە شكستی واشنتۆن هەژماردەكرێت.
ئاشكراشیكرد: ئێران بەڵێنیداوە بگەڕێتەوە بۆ پابەندبونی تەواو بە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەوە، بەو مەرجەی لایەنەكانی تری رێككەوتننامەكە بەتەواوەتی پابەندبن بە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی