تەندروستی جیهانی: لەسەدا 60-ی کۆی توشبوانی جیهان تەنها لەماوەی مانگی رابردودا تۆمارکراوە

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 105 جار

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەسەدا 60-ی کۆی توشبوانی جیهان تەنها لەماوەی مانگی رابردودا تۆمارکراوە.
لەسەدا 60-ی کۆی توشبوانی جیهان تەنها لەماوەی مانگی رابردودا تۆمارکراوە
ئەمرۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تێدرۆس ئەدهانۆم بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەسەدا 60-ی کۆی توشبوانی جیهان تەنها لەماوەی مانگی رابردودا تۆمارکراوە.
لەماوەی هەفتەی رابردودا، تێگڕای توشبونی رۆژانەی کۆرۆنا 160 هەزاری تێپەڕاندوە
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی ئاشکراشیکردوە، لەماوەی هەفتەی رابردودا، تێگڕای توشبونی رۆژانەی کۆرۆنا 160 هەزاری تێپەڕاندوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرگیز ماندونابن لە ئاشکراکردنی باشترین رێگا بۆ دەربازبون لەم پەتایە کە تائێستا پێویستی بە هەنگاوی جدی هەیە بۆ روبەروبونەوەی.
لەئێستادا، ئەمریکا خراپترین وڵاتی سەر روی زەوییە کە رۆژانە نزیکەی 45 هەزار توشبوی تێدا تۆماردەگرێت، لەکاتێکدا پێشتر ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەمەترسیدارترین وڵاتانی جیهان لەقەڵەمدرا، بەڵام  ئیسپانیا لەتۆمارکردنی 10 هەزار توشبوی رۆژانەدا گەیشتە و ئیتاڵیاش لە 6500 حاڵەتدا.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی