کاریگەری کۆرۆنا لەسەر مێشک ئاشکرادەبێت

3 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 91 جار

رۆژانە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر جەستەی مرۆڤ ئاشکرادەبێت، پسپۆرانی تەندروستی زانکۆی کامبرج ئاشکرایانکرد، بەهۆی مەینی خوێن لەکاتی توشبوندا، هەندێک جار پەتای کۆرۆنا دەبێتەهۆی جەڵتەی مێشک.
کەسێک دوجار بەهۆی کۆرۆنا توشی جەڵتەی مێشک دەبێت
بەگوێرەی هەواڵێکی bbc نیوز، بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی کامبرج کەتەمەنی 64 ساڵە دو جار توشی جەڵتەی مێشک بوە، پسپۆڕانی تەندروستی هەمان زانکۆش ئاشکرایانکرد هەردو جارەکە بەهۆی کۆرۆنابوە بوە.
دەرکەوتوە خوێنی مەیو لەناو سییەکان و رانەکانیدا نەخۆشەکەدا هەبوە
بەگوێرەی زانیارییەکان، جەڵتەی یەکەمی کاتێک رویداوە کە لەژێر چاودێری چڕدابوە لەنەخۆشخانەی بەشی تەندروستی زانکۆ، دواتر دەرکەوتوە خوێنی مەیو لەناو سییەکانی و رانەکانیدا هەبوە، ئەوەش بەهۆی کۆرۆناوە رویداوە و دواتر بەناچاری خراوەتە ژێر چارەسەری رونکردنەوەی خوێن.

هەمان نەخۆش، دو رۆژ دواتر توشی جەڵتەی دوەم بوە کە کاریگەری زیاتر بوە، دەرکەوتوە بەهەمان کاریگەری مەینی خوێن لەلەشیدا رویداوە کە بەهۆی کۆرۆناوە بوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی