دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

28/06/2020

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە 177 هەزار کەسی تێپەڕاند، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 10 ملیۆن و 87 هەزار کەس.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 87 هەزار و 320 کەس، لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و 466 هەزار و 466 توشبو چاکبونەتەوە و  501 هەزار و 419 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  دو ملیۆن و 596 هەزار و 537 توشی پەتاکە بون
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  دو ملیۆن و 596 هەزار و 537 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش  ملیۆنێک و 81 هەزار و 437 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 128 هەزار و 152 کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش بریتانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 310 هەزار و 250 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 220 هەزار و 180 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی