لە هەرێم 348 حاڵەتی تووشبوونی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

28/06/2020

لەهەرێمی كوردستان 348 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە لە24 سەعاتی رابردوودا 348 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە كە 216 تووشبوو لەسلێمانی و 56 تووشبوو لەهەولێر و 3 تووشبوو لەدهۆك و 36 تووشبوو لەپارێزگای هەڵەبجە و 37 حاڵەت لەگەرمیان تۆماركراوە.
ئاماژەبەوەشكراوە  لە24 سەعاتی رابردوودا 1968 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجام دراوە و  18 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە و 14 قوربانیان لەسلێمانی و 3 قوربانی لەگەرمیان و یەك قوربانی لەهەولێر بووە و 34 تووشبوو چاكبوونەتەوە.
كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە پێنج هەزار و 533 تووشبوو و لەو رێژەیە هەزار و 197 تووشبوو لەهەولێر و چوار هەزار و یانزە تووشبوو لەسلێمانی و 168 تووشبوو لەدهۆك و 157 تووشبوو لەهەڵەبجەیە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی