ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی كۆدەبێتەوە

28/06/2020

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پرسە هەنوكەییەكان كۆدەبێتەوە.
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند:كۆبونەوەی سەركردایەتی ئەنجام دەدرێت و تێیدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەكرێن.
روونیكردەوە: پرسی مووچەی فەرمانبەران و لامەركەزی بۆ پارێزگاكانی هەرێم و سیاسەتی حكومەتی هەرێم و چاكسازی و پەیوەندی نێوان حزبەكان، بەتایبەت یەكێتیی لەگەڵ حزبەكانی تر و شێوەی ڕێكخستنەوەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، پرسی گرنگی كۆبونەوەكە دەبن.
فەرید ئەسەسەرد وتیشی: لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەزاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە گوێبیستی دوا گۆڕانكاریی پرسەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق دەبن، كەبێگومان یەكێتیی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پرسانە هەیە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی