۹ تووشبووی کۆرۆنا لەڕاپەڕین چاکبوونەوە

26/06/2020

دوای وەرگرتنی ڕێنمایی وداخڵکردن و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشیەگوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی توش بوان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ 9حاڵەتی چاک بونەوە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران کە 7هاواتیان دانیشتوی شاری قەڵادزێ و 2دانیشتوی شاری ڕانیەن، بەمەش کۆی ژمارەی هاوڵایانی چاکبوەوە بوو بە 18کەس.
 هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەین هەموو هەوڵێک دەدەین  بۆ پاراستنیان وەداوایان لێدەکەین خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن و هاوکارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە ...
 دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 




بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی