سەرۆكایەتی كۆمار : پێشێلکاریەکانى تورکیا بۆ سەر ئاسمانی عێراق پێچەوانەى ئاشکراى پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکانە

26/06/2020

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق داوای راگرتنی ئەو پێشێلکاریانەى دەکات كە دەكرێتە سەر سەروەری نیشتمانی لە ئەنجامى کردە سەربازییەکانى تورکیاوە کە چەندین جارە ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت.


وتەبێژى سەرۆک کۆمار، لە بەیاننامەیەکەدا کە ئەمرۆ هەینى ٢٠٢٠/٦/٢٦ دەرچووە، دووپاتیدەکاتەوە ئەم کردانە پێشێلکارییەکى ئاشکرایە بۆ سەر بنەمای نیەتپاکی دراوسێتی، پێچەوانەیەکى روونى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.


ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیە: 


سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق داواى ڕاگرتنى ئەو پێشێلکاریانە دەکات کە دەکرێتە سەر سەروەرى نیشتمانى، لە ئەنجامى ئەو پرۆسە سەربازیانەى چەندین جارە تورکیا ئەنجامى دەدات و ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت و ژمارەیەک هاووڵاتى مەدەنى سڤیل دەکاتە قوربانى.


ئەم جۆرە کردانە بە پێشێلکردنى روونى بنەمای نیەتپاکی دراوسێتی هەژمار دەکرێت، و پێچەوانەیەکى ئاشکراى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکانە.


سەرۆکایەتى کۆمار ئەم پێشێلکاریانە سەرکۆنە دەکات، جەختیش دەکاتەوە لەسەر پێویستى چارەسەر کردنى کێشە سنورى و دۆسیە ئەمنیەکانى نێوان عێراق و تورکیا لە میانى هاوکارى و هەماهەنگى نێوانیان، و رەتکردنەوەى چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکان  بەشێوەیەکى تاکلایەنە، و پێویستە ڕێز لە سەروەرى عێراق بنرێت. 


وتەبێژى فەرمى سەرۆک کۆمار

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی