شاندی هەرێم و باڵیۆزخانەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا كۆبوونەوە

25/06/2020

شاندی هەرێم و باڵیۆزخانەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا كۆبوونەوە 


شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و بەریتانیا لەبەغدا كۆبوونەوە. 
لە کۆبوونەوەكاندا كە ئەمڕۆدا 25 حوزەیرانی 2020، بەرێوەچوو لەبارەی کێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەكانی رەوشی عێراق گفتوگۆ كرا ، هەردوو باڵیۆزخانە پشیتوانی خۆیان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دووپات كردەوە لەپێناو یەكلابوونەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشەكانیتری عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت نەخۆشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی رێكخراوی داعش لەناوچە جێ ناكۆكەكان. 
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی عێراق دوا كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ ئەنجام بدەن بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی