واشنتۆن پۆست تووشبونی سەدان پزیشكی عێراقی بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 120 جار

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، سەدان پزیشكی عێراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەوەش مەترسی لەسەر داڕمانی سیستمی تەندروستی دروست كردووە.
رۆژنامەكە بە پشتبەستن بە زانیاری چەند سەرچاوەیەكی تەندروستی عێراقی بڵاویكردەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە 592 پزیشك تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتریش ئەوانە پەتاكەیان گرتووە كە لە تاقیگەكانی پشكنین كاردەكەن.
ئەو پزیشكانەی نیشانەكانیان تێدا دەردەكەوێت پشكنینیان بۆ دەكرێت و داوایان لێدەكرێت بچنەوە سەر كارەكانیان، بەو هۆیەشەوە دەبنە مایەی مەترسی لەسەر پزیشكەكانی هاوڕێیان و نەخۆشەكان، چونكە ئەنجامی پشكنینەكانیان دوای هەفتەیەك دەردەكەوێت.
سەندیكای پزیشكانی عێراقیش پێیوایە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە نێو كەرتی تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بە ڕەسمی تۆمار دەكرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی