ڕۆحانی: ئێمه‌ و ئه‌وروپا ناگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 155 جار

كه‌مێك پێش ئێستا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند پێناچێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئێمه‌ و یه‌كێتی ئه‌وروپا بگه‌یین به‌ ڕێككه‌وتن و هه‌نگاوی سێیه‌م بۆ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4-9-2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران ڕایگه‌یاند: پێناچێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان ڕێكناكه‌ین و پێویسته‌ ئه‌وروپاییه‌كان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بن.
سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 5-9-2019 دوایین مۆڵه‌تی ئێران بۆ وڵاتانی ئه‌وروپییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بن، ئه‌گینا ئێران هه‌نگاوی سێیه‌می چالاكییه‌كانی خۆی ده‌سپێده‌كات.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی