توشبوانی کۆرۆنا لە ٩ ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 101 جار

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە ٩ ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوەو زیاتر لە ٤٦٠ هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان رایگەیاندوە، لە جیهاندا ٨ ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٤٤٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و  هەر بە هۆی ڤایرۆسەکەوە ٤٦٢ هەزار و ٨٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مالپەڕەکەی ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە کە زۆرترین رێژەی توشبون و گیانلەدەستدان لە وڵاتی ئەمریکایەو زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و زیاتر لە ١٢١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هەر لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا لە جیهاندا ٢٥ هەزارو ٤٥٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و هەزار و ٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە عیراقیش ٢٧ هەزار و ٣٥٢ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و ٩٢٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی