دواین زانیاری لەسەر توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 159 جار

لەئێستادا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن 406 هەزار كەس و ژمارەی مردوانی پەتاكەش بۆ 451 هەزار و 387 توشبو بەرزبوەتەوە.
لەئێستادا ژمارەی توشبوانی پەتای كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن 406 هەزار كەس
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەئێستادا ژمارەی توشبوانی پەتای كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن 406 هەزار كەس.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، كۆی گشتی مردوانی پەتاكە گەیشتوەتە 451 هەزار و 387 كەس كە دەكاتە 9٪ی ئەو توشبوانەی كەیسەكەیان داخراوە و 91٪كەی دیكەش ئەوانەن كە چاكبونەتەوە كە چوار ملیۆن و 415 هەزار و 857 كەسە.
ئەمریكا زۆرترین قوربانی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە 
لەسەر ئاستی وڵاتان، ئەمریكا زۆرترین قوربانی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە و تا ئەمڕۆ پێنج شەممە بەكاتی هەرێم، دو ملیۆن و  234 هەزار و 471 توشبوی پەتاكە لە ئەمریكا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 119 هەزار و 941 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لە كیشوەری ئەمریكای باكور دو ملیۆن و 579 هەزار و 213 هاوڵاتی توشی پەتاكە بون
لەسەر ئاستی كیشوەرەكانیش، لە كیشوەری ئەمریكای باكور دو ملیۆن و 579 هەزار و 213 هاوڵاتی توشی پەتاكە بون، لەو ژمارەیەش 149 هەزار و 574 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش زۆرترین ژمارەی قوربانیان لەسەر ئاستی كیشوەرەكان لەو كیشوەرە تۆماركراوە. 
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە 24 هەزار و 254 كەس، لەو ژمارەیەش 773 كەس گیانیان لەدەستداوە و 10 هەزار و 770 كەس چاكبونەتەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی