محەمەد كاماچ : غیابی سەرۆك مام جەلال خەم و كۆسپێكی گەورەيه
7 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 312 جار
ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی
تایبه‌تدا به (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و
حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند
حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان مامۆستا محەمەد
كاماچ سەرۆكی گشتی پارتی ئینسان و ئازاد لە باكوری كوردستان، لە میانەی بەشداریكردنی
لە به‌رنامه‌كه‌دا ڕایگەیاند : یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بە تایبەتی خودی سەرۆك
مام جەلال دەور و ڕۆڵێكی گاریگەریان هەبوو لەسەر ڕاپەراندنی شۆڕش و هۆشیاركردنەوەی
كۆمەڵانی خەڵك لە هەر چوار پارچەی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی مام جه‌لال مامۆستا محەمەد كاماچ ئاشكراشیكرد ، غیابی سەرۆك مام
جەلال بۆ كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان، خەم و كۆسپێكی گەورە بوو ، لەبەر
ئەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك مام جەلال پێویستیەكی مێژووی بوون بۆ
كۆمەڵانی خەڵك.
ڕوونیشیكردووە ، كە مام جەلال پردێكی پەیوەندی زۆر باش
بوو لە نێوان حیزب و لاینە سیاسەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان و هەموو كات بە دانووستان و لێكتێگەیشتن،
گفتوگۆی پرسە گرنگەكانی ئەكرد.
وتیشی : سەرۆك مام جەلال بەو سیاسەتە ئاقڵ و ستراتیژیەی
كە هەیبوو ، هەمووكات لە هەوڵی دەستەبەركردنی دەستكەوتی گرنگ بوو بۆ كوردانی هەر
چوار پارچەی كوردستان .
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، سەرۆكی
گشتی پارتی ئینسان و ئازاد لە باكوری كوردستان وتی، هویدارم یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕێبازی مام جه‌لال به‌رده‌وام
بێت بۆ هاوكاریكردنی پارچه‌كانی كوردستان و هاوهه‌ڵوێست بێت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی
كوردستان بۆ ئازادی چوار پارچه‌ی كوردستان