نیزامەدین تاش (بۆتان) : ڕۆڵی یەكێتی گاریگەر بوو بۆ پارچەكانی تری كوردستان
7 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 330 جار
ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی
تایبه‌تدا به (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و
حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند
حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان، نیزامەدین تاش (بۆتان)، سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان – باكوور
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌دا ڕاگەیاند: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە
مێژووی حیزبایەتی كوردستاندا جێگە و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و سیاسەتكردنی یەكێتی سیاسەتێكی تایبەت و ته‌واو
نیشتمانیه نه‌ك بۆ باشووری كوردستان بگره بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان .
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی سەرۆك مام جەلال نیزامەدین تاش (بۆتان)، وتیشی :
مام جەلال نەك هەر بۆ باشوور، بەلكۆ بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان رۆلێكی گاریگەری هەبوو
و هەموو كات ئامادەبوو بۆ دانوستان لەگەڵ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەكان بۆ باشتركردنی
بارودۆخی ناوچەكان، و ڕۆڵی یەكێتی و سەرۆك مام جەلال لە باشوری كوردستان، بە جۆرێك
گاریگەر بوو كە ڕەنگدانەوەی هەبووە بۆ پارچەكانی تری كوردستان .
سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان
– باكوور ئاشكرایشیكرد، كە یەكێتی لە بەشێكی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەو پەرلەمان
و حكومەتە كە بەشدار بووە تێیدا، باشترین خزمەتگوزرای پێشكەش بە كۆمەڵانی خەڵك كردووە.
سه‌باره‌ت
به كۆنگره‌ی نوێ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری
باشووری كوردستان وتی، دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و حزبه‌كانی تری له پارچه‌كانی
تر كوردستان یان ئه‌و حزبانه‌ی له جیهان پیشتوانی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردیان
كردووه مام جه‌لال بووه، هیوادارم سه‌كردایه‌تی نوێی یه‌كێتی به هه‌مان شێوه‌ی
مام جه‌لال په‌ره به‌و په‌یوه‌ندیانه بده‌ن .