حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی : حزبه‌كانی كوردستان هه‌وڵیان ده‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دروست بكه‌ن .
7 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 291 جار
ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی
تایبه‌تدا به (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و
حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند
حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له باشووری كوردستان حه‌سه‌ن
شه‌ره‌فی، جێگری یه‌كه‌می لێپرسراوی گشتی و به‌رپرسی ناوه‌ندی سیاسی و وته‌بێژی حزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، له به‌رنامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند : دوای شكستی
شۆڕش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر نا ئومێدی باڵی به‌سه‌ر هه‌ر چوارپارژهی كوردستان
كێشابوو، دروست بوونی یه‌كێتی هیوا و ئومێدێكی نوێ بوو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی
كوردستان و خه‌ڵك به چاوی ئومێده‌وه له یه‌كێتی ده‌ڕوانی، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای
كرد كه حزبه‌كانی تری پارچه‌كانی كوردستان له دوای به‌یانی دامه‌زراندنی یه‌كێتی
هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان هه‌وڵیان ده‌دا په‌یوه‌ندی دۆستایهیان له‌گه‌ڵ دروست
بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی مام جه‌لال جێگری
یه‌كه‌می لێپرسراوی گشتی و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وتیشی، مام جەلال پردێكی
پەیوەندی بەهێزی باش بووە لە نێوان حیزبەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان به گشتی و
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌میشه‌ش بی هیچ جیاوازیه‌ك سه‌یری سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی كردوه و وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی زانیون .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی
یه‌كێتی و ڕۆژهه‌ڵات حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئەو پەیوەندیە بەهێزەی
كە هەبووە لە نێوان یەكێتی و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەگەرێتەوە بۆ نزیكی
بیروبۆچونی نیشتیمانپەروەری مام جەلال و دكتۆر قاسملو كە هەبووە لە كاتی خۆیدا.
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی یه‌كێتی
وتی، ئێمه به هۆی نزیكمیان له مام جه‌لال به‌شێكی زۆری سهركدهكانی یه‌كێتی ده‌ناسین
و هیوادارین سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر سیاسه‌تی مام جه‌لال به‌رده‌وام بن بۆ
خزمه‌تكردنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان .