عومه‌ر ئیلخانیزاده‌:دروست بوونی یه‌كێتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش ئومێدێكی زۆر گه‌وره‌ بوو

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 209 جار

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به‌ 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ساڵیادی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ شۆڕشی نوێ له‌ باشووری كوردستان، عومه‌ر ئیلخانیزاده‌ سكرتێڕی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ ماینه‌ی به‌ژداریكردنی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند : له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانی یه‌كێتی ئه‌و به‌یانه‌ بۆ ئێمه‌ نێردراو ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ ئه‌وبه‌یانه‌مان زۆر بێ باش بو و كارێكی زۆر بوێرانه‌ بوو، چونكه‌ به‌ هۆی شكستی شۆڕشه‌وه‌ له‌ باشووری كوردستان، نائومێدیه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ر نه‌ك هه‌ر باشووری كوردستان به‌ڵكو به‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دانابوو، بۆیه‌ له‌ كاته‌دا دروست بوونی یه‌كێتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش ئومێدێكی زۆر گه‌وره‌ بوو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵات و باشوور به‌ تایبه‌تی .
سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان وتیشی، ، نایسنی مام جه‌لال و ڕۆڵی له‌ خه‌باتی كوردستان له‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ زۆر گرنگ بوو، هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ ئێمه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات ویستمان په‌یوه‌ندیه‌كی فراوانمان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و یه‌كێتیدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ پیشتوانێك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چه‌ند كادرێكی هه‌ره‌ باڵای ئێمه‌ له‌ لای یه‌كێتی بوون .
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان عومه‌ر ئیلخانیزاده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ومام جه‌لال بنیات نه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ن و هیچ كاتێك به‌ شێوازێكی سه‌یری ڕۆژهه‌ڵاتیان نه‌كردوه‌ به‌ڵكو وه‌ك باشوری كوردستان سه‌یه‌ریان كردوه‌ ئه‌مه‌ش وای كرد مام جه‌لال و یه‌كێتی پیشتشوانی و هاوكاری سه‌ربازی بنێرن بۆ ڕۆژهه‌ڵات .
سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی وتی، هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی، به‌ هه‌مان ڕێبازی مام جه‌لالدا بڕۆن چونكه‌ مام جه‌لال هه‌میشه‌ پیشتوانی خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستان بووه‌ و هاوكاری كردوون . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی