جەمال مەحمود شێخ باقی:كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌ورو به‌هێز بوو

12/06/2020

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
جەمال مەحمود شێخ باقی ، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا ، لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامە تایبەتەكەی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ، تایبەت بە یادی یەكێتی ،ڕایگەیاند : پیرۆزبای لە گشت هەڤاڵان و كادیرانی یەكێتی دەكەم و یەكێتی ڕۆلێكی بەهێزی بینیوە لە ڕاپەڕاندنی شۆڕشی كوردی و گاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان.
وتیشی :  یەكێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە سالی 1975 وە، تاوەكو ئەمڕۆ هەمیشە لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بووە.
سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا، ، تایبەت بە سەركەوتنەكانی یەكێتی ڕایگەیاند : مام جەلال ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە سەركەوتنەكانی یەكێتی و توانی یەكێتی بگەیەنێتە ئاستێكی زۆر باش.
جەمال مەحمود شێخ باقی ، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا،  وتیشی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌ورو به‌هێز بوو هه‌رئه‌مه‌ش وایكردی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستبهێنێت
ده‌شڵێت زۆر زه‌حمه‌ته‌ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ مێژووی كورده‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی