مه‌سعود تەك: مام جەلال داینەمۆی هەڵگیرسانەوەی شۆڕش بوو

09/06/2020

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌نجامدرا.
سەبارەت بە دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، مه‌سعود تەك، سەرۆكی گشتی پارتی سۆسیالیسی كوردستان – باكور، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی تایبەتدا بەڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان زەڕوڕەتێكی مێژووی بوو، توانی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و هیوایەك بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵكی كوردستان .
سەبارەت بە ڕۆڵی مام جەلال لە دامەزراندنی یەكێتی و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش، مه‌سعود تەك، سەرۆكی گشتی پارتی سۆسیالیسی كوردستان – باكور، ڕایگەیاند: مام جەلال داینەمۆی هەڵگیرسانەوەی شۆڕش بوو كە لەو كاتەدا خەڵك لە بێهیوایدا بوو توانی ڕیزەكانی پێشمەرگە یەكبخات دژی داگیركەران .
سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌ دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی مه‌سعود تەك، سەرۆكی گشتی پارتی سۆسیالیسی كوردستان – باكور- ڕایگه‌یاند یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ده‌ورو ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی و هه‌میشه‌ هه‌وڵی لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی داوه‌ له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان.
وتیشی له‌ هه‌ركاتێك مه‌ترسیه‌ك دروست بێت له‌سه‌ر كورد له‌ هه‌رپارچه‌یه‌كی كوردستان یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هاوكاری سه‌ربازیی و مرۆیی و مادی پارچه‌كانی تری كوردستانی كردووه‌.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی