سیامه‌ند موعینی:دامه‌زراندنی یه‌كێتی وه‌ك ئاسۆیه‌كی ڕوون بوو

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 194 جار

هاوسه‌رۆكی (پژاك) دامه‌زراندنی یه‌كێتی وه‌ك ئاسۆیه‌كی ڕوون بوو بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دڵسۆزی خه‌باتی گه‌لی كورد بوون

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ساڵیادی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، سیامه‌ند موعینی، هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند : دوای هه‌ره‌سهێنای شۆڕش خه‌ڵكی كوردستان له‌ نائومێدیه‌كی زۆردا بوو بۆیه‌، به‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتی و ده‌ستپێكردنی شۆڕشی نوێ،   خه‌ڵكی باشووری كوردستان ئومێدێكی زۆری بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ دووباره‌ گه‌ل ڕێزه‌كانی خۆی ڕێكبخاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی بینیمان شكستی به‌ ڕژێمی به‌عس هێنا و ئه‌و ڕژێمی ڕۆژانه ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك شه‌هید ده‌كرد، بۆیه‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك ئاسۆیه‌كی ڕوون بوو بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دڵسۆزی خه‌بات وتێكۆشانی گه‌لی كورد بوون له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان .
هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) وتیشی، په‌یوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان باشووری كوردستان له‌ سه‌رده‌ستی جه‌نابی مام جه‌لال و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروست بووه‌، یه‌كێتی له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ تا ئێستا به‌ به‌رده‌وامی هاوكاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردوه‌ و هیچ كاتێك خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات هاوكاریه‌كانی مام جه‌لال و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ بیر ناكات و سوپاس گوازاریانه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی مام جه‌لال سیامه‌ند موعینی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، مام جه‌لال ڕۆڵێكی زۆر گه‌ره‌ی هه‌یه‌ له‌ خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی كوردا و هه‌میشه‌ له‌ پێناوی ڕزگای كوردستان خه‌باتی كردوه‌ .
هاوسه‌رۆكی (پژاك) سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی وتی، هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕێبازو و فیكری مام جه‌لال به‌رده‌وام بۆ ئازادی بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان و هه‌میشه‌ش یه‌كێتی هاوكاری پارچه‌كانی تری كوردستانی كردوه‌ .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی