ساعیدی وەتەن دوست: من و دۆكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی پزیشك و پێشمه‌رگه یه‌كێتی بووین
7 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 291 جار
ساعیدی وەتەن دوست سیاسەتمەداری ڕۆژهەڵاتی كوردستان : به شانازیه وه من و دۆكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی پزیشك و پێشمه‌رگه یه‌كێتی بوون
ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی
تایبه‌تدا به (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی
هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر
چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان و ساعیدی وەتەن دوست سیاسەتمەداری دیار و تێكۆشه‌ری دێرینی ڕۆژهەڵاتی
كوردستان، دۆستی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ڕه‌وتی سۆسیالیستی كۆمه‌ڵه، له‌میانه‌ی
به‌شدایكردنی له به‌رنامه‌كدا ڕایگه‌یاند : له دوای نسكۆی شۆڕش له باشووری
كوردستان، دۆخێكی ناهه‌موار نه‌ك ته‌نها بۆ باشووری كوردستان به‌ڵكو بۆ ته‌واوی
كوردستان گرته‌وه خه‌ڵك له نائومێدیه‌كی زۆردا ده‌ژیا دووژمنانی گه‌لی كورد
شانازیان به به شكستی گه‌لی كورده‌وه ده‌كرد، به‌ڵام له‌وكاته‌دا یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان دامه‌زرا و شۆڕشی ده‌ست پێكرده‌وه هیوایه‌كی زۆر بوو، ئه‌و
نائومێدیانهیی به هۆی نسكۆی شۆڕشه‌وه دروست بوون نه‌مان گه‌لی كورد به ده‌نگێكی بڵند ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
شۆڕشی ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شانازیه‌وه وه‌كو پێشمه‌رگه
له لای یه‌كێتی قبوڵ كراین كه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ ئێمه چ
دكتۆر جه‌عفه‌ر به‌كاری پزیشكیه‌كه‌ی چ ئێمه‌ش وه‌ك پێشمه‌رگه.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له شۆرشی نوێ‌دا، ساعیدی
وەتەن دوست وتیشی، مام جه‌لال ڕۆڵێكی گه‌ره‌ی هه‌بوو چ له باشووری كوردستان چ بۆ
پاچهكانی تری كوردستان و ڕۆڵه كاریگه‌ریه‌كی وا كرد شۆڕشی نوێ به ڕابه‌رایه‌تی
مام جه‌لال و یه‌كێتی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،
سیاسەتمەداری دیاره‌ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وتی، ده‌خوازین سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان هه‌وڵی دووباره زیندوو كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و
ڕۆژهه‌لات و، پێویسته یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌ما فكریه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال
و، گۆڕانكاری له سیاسته‌كانیدا بكات به‌تایبه‌تی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا شێوازی
سیاسه‌تكردن گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و، پێویسته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سیاسه‌ته
حه‌كیمانه‌كانی مام جه‌لال بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی كوردایه‌تی په‌یڕه‌وبكات .